بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، باڵوێزانی ئێران، ڕووسیا و ئەمریکا بۆ گفتوگۆ سەبارەت بۆ ڕاوێژکاری بانگهشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کران.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، جەختی لە دانوستان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی تورکیا لە شاری عەفرینی سووریا وەک تەوەری سەرەکیی ئەو ڕاوێژکارییە کردەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا پاش ڕاگەیاندنی دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی زەوینی لە عەفرین لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی عەفرین لە ژێر ناوی "لقی زەیتوون" ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۷:۰۰ بە کاتی ناوچەیی دەستی پێکردووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ئانادۆلو بڵاوی کردەوە کە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئامانجگەلێکیان لە شاری عەفرین پێکاوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە تێپەڕاندنی هەرێمی ئاسمانیی شارەکانی هاتای و ڕەیحانلی گەیشتوونەتە هەرێمی ئاسمانیی سووریا و چەندین تاوەری دیدەوانیی سەر بە کوردەکانی یەپەگەیان لەو ناوچەیە بۆردومان کردووە.
ئەو هەواڵدەرییە لە هەواڵێکی بە پەلەشدا بڵاوی کردەوە کە هێرشی بەشێک لە یەکینەکانی سوپای ئازادی سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگە دەستی پێکردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی سووریا پێشتر سەبارەت بە پێشێل کردنی هەرێمی ئاسمانی و تەواوەتی سەرزەوینیی وڵاتەکەی لە لایەن تورکیاوە هۆشداری دابوو و ئەو کارەی ئەنقەرەی بە "دەستدرێژکاری" زانی بوو.
ماوەیەک لەوە پێشیش "الجزیرە" هەواڵێکی بە پەلەی سەبارەت بە بۆردومان کرانی ناوچەکانی مالکیە، عەین دەقنە و فرۆکەخانەی مەنگ و هاوێری تەل ڕەفعەت لە لایەن فرۆکەکانی تورکیاوە بڵاو کردەوە.
Your Comment